كەعبی داوا لە حكومەت دەكات بە زوترین كات كۆتایی بە دۆسیەی‌ بەڕێوەبردنی‌ دەستە سەربەخۆیەكان بەوەكالەت بێنێت

الاثنين 17 كانون أول 2018 - 15:40

كەعبی داوا لە حكومەت دەكات بە زوترین كات كۆتایی بە دۆسیەی‌ بەڕێوەبردنی‌ دەستە سەربەخۆیەكان بەوەكالەت بێنێت
بەغداد – ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری‌ یەكەمی‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران، داوای‌ لە سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق بەڕێز عادل عەبدولمەهدی كرد پابەندبێت بە بەڵێنەكانی‌ خۆی‌ سەبارەت بە كۆتایهێنان بە دۆسیەی‌ بەڕێوەبردنی‌ دەستە سەربەخۆیەكان بە وەكالەت و ڕونیكردەوە كە ئەو دەستەیانە لەلایەن پارتێكی‌ دیاریكراودا قۆرغكراون بەجۆرێك كە سەربەخۆیی خۆیان لە دەستداوە.
كەعبی ڕایگەیاند كە كاتی ئەوە هاتوە دەستە سەربەخۆیەكان لە لایەن كەسانی شایەن و خاوەن تواناوە بەڕێوە ببرێن كە ماوەی‌ دوو ساڵە بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێن و ئەوەش وایكردوە بەربەست بخرێتە بەردەم كارەكانیان.
هەروەها بەڕێزی‌ دووپاتیكردەوە كە سروشتی‌ كارەكانی‌ ئەو دەستەیانە گرنگە و وامان لێدەكات ناچاربین بەڕێوەبردنیان بدەینە دەست كەسانی پسپۆر و شارەزاو دەستپاك.