محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەردانێكی فەرمی بەرەو عەرەبستانی سعودی بەرێدەكەوت

الأحد 16 كانون أول 2018 - 18:55

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەردانێكی فەرمی بەرەو عەرەبستانی سعودی بەرێدەكەوت
بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاورێ لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمان، ئەمرۆ یەكشەممە، بە سەردانێكی فەرمی لەسەر بانگهێشتی شێخ عەبدوڵا بن محەمەد ئال شێخ سەرۆكی ئەنجومەنی شورا بەرەو عەرەبستانی سعودی بەرێدەكەوت.
لە بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، بڕیارە بەرێزیان لە میانی سەردانەكەیدا چاوی بكەوێت بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و ژمایەیەك لە ئەمیر و بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ تاوتوێكردنی رێگەكانی هاریكاری و پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆ كردن سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە.