عەبدولمەهدی پێشنیاری پێكهێنانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی هاوبەش دەخاتە بەردەم ژاپۆن

الأحد 16 كانون أول 2018 - 18:47

عەبدولمەهدی پێشنیاری پێكهێنانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی هاوبەش دەخاتە بەردەم ژاپۆن
بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ یەكشەممە، شانازی عێراقی نیشاندا بە بەرزبوونەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ژاپۆن سوپاسی پشتیوانیەكانی حكومەتی ژاپۆنیشی كرد لە بوارەكانی ئەمن و ئاسایش و پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و هاریكاری ئابوری و رۆشنبیری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، عەبدولمەهدی لە میانی پێشوازی كردنی لە كینتارو سونواورا راوێژكاری تایبەتی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن و وەفدی هاورێی تەئكیدی كردەوە كە ژاپۆن هاوبەشێكی تایبەت دەبێت بۆ عێراق، و زۆرێك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە عێراق ئەنجامدتوە.
عەبدولمەهدی پێشنیاری پێكهێنانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی هاوبەشیشی خستە بەردەم ژاپۆن.
لای خۆیەوە ئەو بەرپرسە ژاپۆنیە گرنگی خۆی بۆ پێشنیارەكە نیشاندا، داواشی كرد عێراق لە بەیاننامەیەكدا عێراق هێڵە گشتیەكانی ئەو پرۆژەیە ڕونبكاتەوە.