سەرۆك كومار و سەرۆك وەزیران جەخت لەگرنگی پاراستنی سەركەوتنەكان و توندوتۆڵكردنی یەكێتی نیشتمانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان دەكەنەوە

الخميس 13 كانون أول 2018 - 13:13

سەرۆك كومار و سەرۆك وەزیران جەخت لەگرنگی پاراستنی سەركەوتنەكان و توندوتۆڵكردنی یەكێتی نیشتمانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان دەكەنەوە
بەغداد-ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، گرنگترین پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات و هەوڵەكانی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و دەستپێشخەری حكومەت بۆ بەدەست هێنانی بەرنامە خزمەتگوزاریەكانیان تاوتوێ كرد.
سەرۆكایەتی كۆمار لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران باسی ساڵرۆژی سەركەوتنیان بەسەر تیرۆرستانی داعش و ئازادكردنی شارو گوندەكان كردووە كەكەوتبونە ژێر كۆنتڕۆڵی تیرۆریستانی داعش. 
جەختیشیان  لەپاراستنی سەركەوتن و دەستكەوتەكان كردووە لەڕێی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بوژاندنەوەی ئابوری وڵات و توندوتۆڵكردنی یەكێتی نیشتمانی لە وڵاتدا.