بەڕێوبەی كارتی نیشتمانی:زیاتر لە 9ملیون كارتی نیشتمانی دەركراوە

الأربعاء 12 كانون أول 2018 - 14:51

بەڕێوبەی كارتی نیشتمانی:زیاتر لە 9ملیون كارتی نیشتمانی دەركراوە
بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند زیاتر لە 9ملیۆن كارتی نیشتمانیان لە دەسپێكی پڕۆژەكەوە تا ئێستا دەركردوە.
نەشئەت ئیبراهیم خفاجی بەرێوبەری كاروباری كارتی نیشتمانی  لە وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەوڵی عێراق(ا ه ع)رایگەیاند: ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی وەزارەت كارتی نیشتمانی پێداون لە بەغداد و پارێزگاكانی تر زیاترە لە 9ملیون كارت لە دەستپێكی ڕاگەیاندنی پڕۆژەكەوە و تا ئێستاو ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت تا تەواوی هاوڵاتیانی عێراقی دەبنەدخاوەنی ئەم كارتە. 
وتیشی ئامانج لە دەرهێنانی ئەو كارتە كەمكردنەوەی ڕۆتین و كاتە بۆ هاوڵاتیان لەكاتی سەردانیكردنی فەرمانگە فەرمیەكان كە پێشتر پێویستی بەهەر چوار بەڵگەنامەكە هەبوو.