وەزارەتی نەوت: ئیمزا كردنی گرێبەستەكانی نەوت و بازاركردن لەرێگەی سۆمۆ وە دەكرێت و هیچ گرێبەستێك لەدەرەوەی ڕێكارەكان ئەنجام نەدراون

الثلاثاء 11 كانون أول 2018 - 16:44

وەزارەتی نەوت: ئیمزا كردنی گرێبەستەكانی نەوت و بازاركردن لەرێگەی سۆمۆ وە دەكرێت و هیچ گرێبەستێك لەدەرەوەی ڕێكارەكان ئەنجام نەدراون
بەغداد-ا ه ع
وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند: گرێبەستە نەوتیەكان و بازاڕكردنیان لە ڕێگەی سۆمۆ وە دەكرێت و هیچ گرێبەستێكیان لەدەرەوەی ڕێكارەكان نییە.
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: ئەو دەنگویانەی هەندێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن  بڵاویكردۆتەوە ناڕاستە گوایە وەزارەت گرێبەستی نەوتی پێش كۆبونەوەی وزاری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ئۆپێك و وەبەرهێنەرەكان لە دەرەوە و لەڤێنایی پایتەختی نەمسا  لە نێوان 7_6كانونی یەكەمی ساڵی 2018 ئەنجامدابێت. 
ڕاشیگەیاند:ئەو دەنگۆیانە تەنها درۆیەكە و هیچی تر.