عەبدولمەهدی پێشوازی لە وەزیری وزەی ئەمریكا دەكات

الثلاثاء 11 كانون أول 2018 - 14:30

عەبدولمەهدی پێشوازی لە وەزیری وزەی ئەمریكا دەكات
بغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران عێراق، ئەمڕۆ سیشەممە، پێشوازی لە ریك بێری وەزیری وزەی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد  و تاوتوێی گرنگی گەشەسەندن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی عێراق و ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كرد لەهەموو بوارەكاندا .
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەبدولمەهدی ڕایگەیاند: هەردولا تەئكیدیان لەسەر بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكان لەسەرجەم هەموو بوارەكاندا كردۆتەوەو بە پێویستیان زانیوە هاوكاریەكانیان لە بواری وزە و نەوت و دۆسەی ئابوری بەرەو پێشترببەن هەروەها باسیان لەوە كردوە كە عێراقی دوای داعش هەلی زۆر بو كاری كۆمپانیا بیانیەكان دەڕەخسێنێت و جموجۆڵی وەبەرهێنان چالاكتر دەكات.
وەزیری وزەی ئەمریكاش پشتوانی و پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری عێراق لەهەموو بوارەكان و بۆ سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی عێراق و بەرەو پێشبردنی ئابوری ئەو وڵاتە بەتایبەت لەبواری وزە ڕاگەیاند.