سەرۆك وەزیران لە ڕۆژی سەركەوتن پیرۆزبایی لەگەلی عێراق دەكات

الاثنين 10 كانون أول 2018 - 16:22

سەرۆك وەزیران لە ڕۆژی سەركەوتن پیرۆزبایی لەگەلی عێراق دەكات
بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی  سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕو دووشەممە، لە وتەیەكدا كە لەئاهەنگی وەزارەتی بەرگری بەبۆنەی ڕۆژی سەركەوتنەوە پێشكەشی كرد پیروزبایی لەو كەسانە كرد كە لەحكومەتی پێشوو بوون و بەرپرسیاریەتیان هەڵگرتووە بەتایبەت حەیدەر عەبادی و فەرماندە سەربازیەكان، پەیامێكیشی ئاراستەی ناوچە رزگاركراوەكان كرد لە موسڵ و ئەنبار و سەڵاحدین و شەنگال و ئامرلی و تەلەعفەر و ناوچەكانی تر. 
لەوتەكەیدا ئەو ڕۆژەی بە ڕۆژێكی پیرۆز و گەورە بۆ هەموو عێراقیەكان وەسفكرد و سڵاوی گەیاندە هێزە سەربازیەكان و بەقارەمان ناویبردن و درود و سڵاوی بۆ شەهیدان و كەسوكاریان نارد.