بەبۆنەی ڕۆژی سەركەوتنەوە حەلبوسی ڕایدەگەێنێت ئێمە لە دەروازەی قۆناغێكی نوێ داین ئامانجەكەی خزمەتكردنی هاوڵاتی و نەهێشتنی گەندەڵییە

الاثنين 10 كانون أول 2018 - 16:20

بەبۆنەی ڕۆژی سەركەوتنەوە حەلبوسی ڕایدەگەێنێت ئێمە لە دەروازەی قۆناغێكی نوێ داین ئامانجەكەی خزمەتكردنی هاوڵاتی و نەهێشتنی گەندەڵییە
بەغداد-ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەروكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دووشەممە، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتوە ڕایگەیاند: وڵاتەكەمان لەدەروازەی قۆناغێكی نوێدایە كە ئامانج لێی خزمەتكردنی هاوڵاتی و نەهێشتنی گەندەڵییە. 
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەرۆژێكی وەك ئەمڕودا لاپەڕەیەكی ڕوناك كرایەوە كاتێك موسڵی ئازیز ئازادكرا و كۆتایی بە زوڵمی داعش و دەوڵەتەكەی هات و عێراق سەلماندی كە بەهێزترینە.
وتیشی خوێنی قوربانی و شەهیدەكانمان ئەو ڕوناكیەیان زیاتر درەوشانەوە  و خوێنی پیرۆزی  ئەو قارەمانانە تێكەڵی ئەمخاكە پیرۆزە بوو و بۆجیهانیان سەلماند كە ئەم وڵاتە بەیەكگرتویی دەمێنێتەوە.
لەم ڕۆزەدا داستانەكانی سەركەوتن تۆماركران وێنەی ئازایەتی و قارەمانیەتی سوپا و چەكدارانماننیشانی جیهاندا و شەرێكی مێژوییان بردەوە و سەركەوتنیان بەدەست هێنا.
هاوڵاتیان و خەڵكی شاری موسڵ توانیان لەگەڵ هێزەكانمان هاوكاری یەكتر بكەن و پشتی داعش بشكێنن  و ئاهەنگ گێڕانمان بەو ڕۆژە و بەئازادكردنی موسڵ ئاهەنگی هەموو شارەكانی ترە  و لێرەوە سڵاوی خۆمان ئاراستەی ئەو قارەمانانە دەكەم كە لەوشەرەدا جەنگاوەر بوون و بەقوربانی و خوێن و قارەمانیان ئەو ڕۆژەیان دروست كرد.