نادیە موراد لە ئاهەنگێكدا خەڵاتی نۆبڵی ڕادەستكرا

الاثنين 10 كانون أول 2018 - 14:21

نادیە موراد لە ئاهەنگێكدا خەڵاتی نۆبڵی ڕادەستكرا
ئۆسلۆ – ا ه ع
مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتی نۆبڵ لە ئۆسلۆ دەستیپێكرد و هەریەكە لە نادییە موراد، كچە كوردی ئێزیدی و دینس مۆكویگی، پزیشكی كۆنگۆیی خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت.
نادیە مورد لە وتارێكدا لەمیانی مەراسیمی پێدانی خەڵاتی نۆبڵدا وتی، "شەرەفێكی گەورەیە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم پێبەخشراوە، من كە منداڵبووم هیچم دەربارەی خەڵاتی نۆبڵ و وەرگرتنی ئەو خەڵاتە نەزانیوە، تەنها خەونی تەواوكردنی خوێندن و كردنەوەی ئارایشتگایەكی جوانكاری خانمانی هەبووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "داعش هەوڵیدا پێكهاتەیەكی سەرەكی لە عێراق رەشبكاتەوە. داعش هەموو خەونەكانمی لەنێوبرد و ژیانی تێكداین".
نادیە موراد راشیگەیاند، پێویستە تاوانبارانی كەیسی ئێزیدییەكان بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.