شاندێكی باڵای بازرگانی ئەمریكا دەگاتە عێراق

الأحد 09 كانون أول 2018 - 17:40

شاندێكی باڵای بازرگانی ئەمریكا دەگاتە عێراق
بەغداد-ا ه ع
دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: عێراق بە سەرچاوە و سامانی سروشتی دەوڵەمەندە و گەوترین شاندی بازرگانی جیهان و ناوچەكە بڕیارە بگاتە عێراق.
دۆگلاس لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووەو لەباڵیوزخانەی ئەمریكا لە عێراق دەرچووە ڕایگەیاند: ژوری بازركانی ئەمریكا شاندیكی پێكهێناوە كە پێك هاتوون لە 50كۆمپانیا و 100بزنسمان سەردانی عێراق دەكەن وەك پەیامێك بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی تایبەت و حكومی لە عێراقدا.