عەبدولمەهدی داوای كردنەوەی بەشێكی ناوچەی سەوز دەكات لە ڕۆژی دووشەمەوە كە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی سەركەوتن

الأحد 09 كانون أول 2018 - 17:16

عەبدولمەهدی  داوای كردنەوەی بەشێكی ناوچەی سەوز دەكات لە ڕۆژی دووشەمەوە  كە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی سەركەوتن
بەغداد- ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ڕۆژی سەركەوتنی عێراق بەسەر گروپی تیرۆرستی داعشدا و ڕزگاركردنی زەویە پیرۆزەكەی داوا دەكات پلە بەپلە شەقامەكانی ناوچەی سەوز بكرێنەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە هاتووە: لەڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2018/12/10 كاتژمێر پێنجی ئێوارە تا كاتژمێر دەی شەو و بۆ ماوەی دوو هەفتە هەڵسەنگاندن بۆ ئەزمومەكە دەكرێت بەمەبەستی فراوانكردنی بەو جۆرەی خزمەت بە هاوڵاتیان دەكات.