كەعبی بەبۆنەی "رۆژی سەركەوتن" بەسەر تیرۆریستانی داعش پیرۆزبایی لە هێزەكانی عێراق دەكات

الأحد 09 كانون أول 2018 - 16:28

كەعبی بەبۆنەی "رۆژی سەركەوتن" بەسەر تیرۆریستانی داعش پیرۆزبایی لە هێزەكانی عێراق دەكات
بەغداد – ا ه ع
حەسەن كەریم كەعبی جێگری‌ یەكەمی‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران ئەمڕۆ شەممە سڵاو و ستایشی خۆی‌ ئاراستەی‌ هێزەكانی‌ هاوبەشی‌ ئاسایش و حەشدی‌ شەعبی و هۆزەكان و هێزەكانی‌ پێشمەرگە كرد لە ساڵیادی‌ ڕاگەیاندنی‌ سەركەوتن بە سەر تیرۆریستانی‌ داعشداو ڕزگاركردنی‌ خاكی‌ وڵات لەم تاقمە تاوانبارە.
كەعبی پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنەی‌ لە گەلی‌ عیراق بە هەمو پێكهاتەكانیەوە كرد و داوایكرد هاوكاری‌ ئاوارەكان بكرێت و كار بكرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی‌ خۆیان و قەرەبوكردنەوەیان.
بەڕێزی‌ دوپاتیشیكردەوە كە كۆمەڵگای‌ عیراقی بە یەكدەستی‌ و قوربانیدانی‌ لە جەنگدا توانی‌ سەركەوتن بەدەست بێنێت و ئاوەدانكردنەوەی‌ وڵات پێویستی‌ بە پاڵپشتی‌ نێودەوڵەتی هەیە و داوای‌ لە وڵاتانی‌ جیهان كرد بەرپسیارێتی‌ بگرنە ئەستۆ و هاوكاری‌ پێشكەشی‌ عیراق بكەن.