مشعەل بن فەهەد سلمی وەك سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی هەڵبژێردرا

السبت 08 كانون أول 2018 - 14:15

 مشعەل بن فەهەد سلمی وەك سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی هەڵبژێردرا
قاهیرە-ا ه ع
پەرلەمانی عەرەبی ئەمڕۆ شەممە  مشعەل بن فەهد سلمی وەك سەرۆكی پەرلەمانەكە بۆ دووەم جار لە دانشتنێكدا لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە هەڵبژارد.
شاندی عێراقیش كە پێكهاتووە لە ئەحمەد عەبوڵڵا جبوری و زافڕ عانی و نەعیم یاسر عبودی و نەبیل حەمزە ترفی نوێنەرایەتی عێراقییان لەو پەرلەمانە كرد.
جێی باسە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عەرەبی لەڕێی هەڵبژاردنی نهێنییەوە دەبێت و لەلایەن ئەندامانی ئامادەبوی دانشتنەكە بەسەرۆكایەتی بەتەمەنترین  ئەندامی پەدلەمان بەڕێوەدەچێت.