لە كەركوك 3 بارزگانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر دەكرێن كە یەكێكیان ژنە

الجمعة 07 كانون أول 2018 - 13:37

لە كەركوك 3 بارزگانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر دەكرێن كە یەكێكیان ژنە
كەركوك – ا ه ع
دەزگای ریشەكێشكردنی تیرۆر، ئەمرۆ هەینی، بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری لە یەكێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای كەركوك  3 بارزگانی مادە هۆشبەرەكانی دەستگیر كرد.
لیوا روكن مەعن سەعدی فەرماندەی پلانی سەپاندی یاسا بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) ی ڕاگەیاند هێزەكانیان توانیویانە 3 تۆمەتبار دەستگیر بكەن لە یەكێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای كەركوك كە یەكێیان ژنە بە تاوانی بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان لە جۆری (كریستاڵ) لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.