عادل عەبدولمەهدی چەندین ڕاسپاردە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی دیالە دەردەكات

الخميس 06 كانون أول 2018 - 14:05

عادل عەبدولمەهدی چەندین ڕاسپاردە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی دیالە دەردەكات
بەغداد – ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنجشەممە، لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و بەرێوەبەری پۆلیس و پەرلەمانتارانی پارێزگای دیالە كۆبویەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند عەبدولمەهدی گفتوگۆی كردووە سەبارەت بە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكان لەبواری ئەمنی و ئابوری و بازرگانی و پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵ و وزە و رێگەوبان و پرۆژە تەوتوكراو و وەستاوەكان و گەڕانەوەی ئارامی و دەروازە سنوریەكان و ئاوارەكان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە سەرۆك وەزیران گوبیستی پێشنیاری حكومەتی خۆجێیی بووە كە كورتەیەكیان سەبارەت بەو بەربەستانە خشتەڕوو كە روبەرویان بوەتەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.