سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە شازادە محەمەد كوڕی سەلمان جێنشینی پادشای سعودی

الاثنين 19 تشرين ثاني 2018 - 16:52

سەرۆك كۆمار پێشوازی كرد لە شازادە محەمەد كوڕی سەلمان جێنشینی پادشای سعودی

ریاز – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەگەڵ شازادە محەمەد كوڕی سەلمان جێنشینی پادشا و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بەرگری عەرەبستانی سعودیدا رێوشوێنەكانی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و شانشینی عەرەبستانی سعودی برایان تاوتوێكرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند لە میانەی دیدارێكدا سەرۆك كۆمار لەگەڵ شازادە محەمەد كوڕی سەلمان جێنشینی پادشا بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەركەكانی سەرۆك كۆماری عێراق و خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بە بۆنەی سەردانەكەیان بۆ عەرەبستانی سعودی. 
لە دیدارەكەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە لە شوێنی مانەوەی سەرۆك بەرهەم ساڵح لە ریاز بەڕێوەچوو، گفتوگۆكرا لەبارەی رێوشوێنی بەرەوپشبردنی نێوان هەردوو وڵاتی برا و گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی عەرەبی و هەرێمایەتی. 
سەرۆك كۆمار لە وتەكانیدا گرنگی كاراكردنی هەموو كایە و بوارەكانی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵاتی دووپاتكردەوە بەو جۆرەی خزمەت بە هەردوو گەلی برا دەكات، بەڕێزیان لە درێژەی وتەكانیدا ڕایگەیاند كە ناوچەكە پێویستی بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و لە یەكگەیشتن و دیالۆگی زیاترە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرژییانەی كە دروست بوون و لە ئارادان.
لای خۆیەوە جێنشینی پادشای سعودی دووپاتیكردەوە كە وڵاتەكەی دەیەوێت ئاستی گەشەكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوولا بەرەوپێش بچێت، هاوكات كاری زیاتر بكرێت بۆ هاوبەشی بەو شێوەیەی خزمەت بە هەردوو وڵات و ناوچەكە دەكات.