حەلبوسی لەسەر بانگهێستی فەرمی سەردانی قەتەر دەكات

السبت 17 تشرين ثاني 2018 - 10:09

حەلبوسی لەسەر بانگهێستی فەرمی سەردانی قەتەر دەكات

بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی شەممە، هاورێ لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانتاران لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەردانی قەتەر دەكەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند بڕیارە لەو سەردانیەدا حەلبوسی زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری قەتەر و بەرێز ئەحمەد بن عەبدوڵا بن زەید سەرۆكی ئەنجومەنی شورا و ژمارەیەك لە بەرپرسان ئەنجام بدات بۆ تاوتوێكردنی چەند پرس و دۆسیەی پەیوەست بە پەیوەندی هەردوو وڵاتی دۆست و پێشهاتە ئیقلیمیەكان.