فەیلی بۆ(ا ه ع): رێكەوتنی عێراقی-ئوردونی لەسەر كاراكردنەوەی بۆڕی نەوتی بەسڕە-عەقەبە هەیە

الجمعة 16 تشرين ثاني 2018 - 15:35

فەیلی بۆ(ا ه ع): رێكەوتنی عێراقی-ئوردونی لەسەر كاراكردنەوەی بۆڕی نەوتی بەسڕە-عەقەبە هەیە
بەغداد-ا ه ع
عێراق و ئوردون لەسەر كاراكردنەوەی ڕێكەوتنی ڕاكێشانی بۆری نەوتی بەسڕە و بەندەری عەقەبە لە میانەی سەردانێكی فەرمیدا كە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بو عەممان ئەنجامیدابوو ڕێككەوتن.
دكتۆر لوقمان فەیلی وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی كۆمار ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: دكتۆر بەرهەم ساڵح لەگەڵ جێنشینی ئوردون لەسەر كاراكردنەوەی درێژكردنەوەی نەوت لەبەسڕەوە بۆ بەندەری عەقەبە لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی ڕێگای وشكانی و دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی هاوبەش لەسەر سنور ڕێككەوتن.
فەیلی وتیشی: پڕۆژەی ئابوری نوێ لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ بەرژەوەندی هەردوولا دروست دەكرێن.
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دوێنی كۆتایی بەسەردانەكەی هێنا بۆ ئوردون دوای ئەوەی بۆماوەی ڕۆژێك سەردانی ئەو وڵاتەی كرد.