وەزارەتی نەوت: بەشێوەیەكی سەرەتایی بەغداد و هەولێر لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە رێی بەندەری جەیهان رێكدەكەون

الجمعة 16 تشرين ثاني 2018 - 14:57

وەزارەتی نەوت: بەشێوەیەكی سەرەتایی بەغداد و هەولێر لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە رێی بەندەری جەیهان رێكدەكەون
بەغداد – ا ه ع
 وتەبێژی وەزارەتی نەوت، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند، حكومەتی فیدڕاڵی حكومەتی هەرێم بە شێوەیەكی سەرەتایی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك لە رێی بەندەری جەیهانەوە رێكەوتوون.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزراەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هەناردەكە لە ئێستادا ٥٠  بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، و لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانەوەیە بۆ بەندەری جەیهانی توركی.
هەناردەكە لەرێگەی كۆمپانیای نەوتی عێراقی سۆمۆوە دەبێت و لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی ناوەندی عێراقدا دەبێت.