داواكاری گشتی سعودیە وردەكاری كوشتنی خاشقچی ئاشكرا دەكات

الخميس 15 تشرين ثاني 2018 - 14:23

داواكاری گشتی سعودیە وردەكاری كوشتنی خاشقچی ئاشكرا دەكات

لەنوێترین پێشهاتی تایبەت بە دۆسیەی كوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ، داواكاری گشتی سعودیە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی لەوبارەیەوە ئاشكرا كرد.
لەوبارەیەوە شلعان شلعان جێگری داواكاری گشتی سعودیە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، كە تاوانباران تەرمی خاشقچیان لەتوپەت كردووە، دوای كوشتنی.
داواكاری گشتی سعودیە دوای لەسێدارەدانی ئەو كەسانەشی كرد كە فەرمانیان بۆ كوشتنی خاشقچی دەركردووە و تێیدا بەشدار بوون و لەو دۆسیەیەشدا 11 كەسی تۆمەتبار كرد.