محەمەد بن زاید ئال نهیان جێ نشینی ئەبوزەبی پێشوازیی لە بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆمار دەكات

الاثنين 12 تشرين ثاني 2018 - 16:47

محەمەد بن زاید ئال نهیان جێ نشینی ئەبوزەبی پێشوازیی لە بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆمار دەكات

بەغداد – ا ه ع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی دەوڵەتی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، ‎لە رێورەسمێكی فەرمیدا كە بۆ پێشوازی د. بەرهەم ساڵح رێكخرابوو، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێ نشینی ئەبوزەبی لە پێشوازیی سەرۆك بەرھەم دائامادەبوو.
‎بڕیارە سەرۆك كۆمار لە سەردانەكەیدا چاوی بكەوێت بە ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئیمارات بە مەبەستی گفتوگۆ كردن لەبارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی براو گرنگترین دۆسییەكان و پێشهاتە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەكان .