6تاوانباری داواكراو لە نەینەوا دەستگیر دەكرێن

الاثنين 12 تشرين ثاني 2018 - 10:47

6تاوانباری داواكراو لە نەینەوا دەستگیر دەكرێن

بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ دووشەممە 6تاوانباری داواكراویان دەستگیر كرد
لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە نەینەوا و بەهاوكاری هاوڵاتیان توانراوە 6تۆمەتباری داواكراو كە سیانیان داعشن دەستگیر بكرێن.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: تۆمەتبارەكان بڕیاری دەسگیركردنیان هەبووە بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە كردەوەی تیرۆرستی، وتیشی تۆمەتبارەكان لە ناوچەی هەرمات و موسڵی نوێ و ڕاستی ئەو پارێزگایە دەستگیر كراون.