ئەمیری كوەیت سەرۆك كۆمار دڵنیا دەكەتەوە لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق

الأحد 11 تشرين ثاني 2018 - 15:43

ئەمیری كوەیت سەرۆك كۆمار دڵنیا دەكەتەوە لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق

كوەیت – ا ه ع
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بە سەردانێكی رەسمیی گەیشتە كوەیت كە ئامانجەكەی بەهێز كردنی رێوشوێنەكانی هاریكاریی نێوان هەردو, وڵاتی برایە.
‎ لە فڕۆكە خانەی ئەمیریی پێشوازیەكی گەرم لە بەڕێزیان كرا لەلایەن شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی كوەیت و مەرزوق عەلی ئەلغانم سەرۆكی ئەنجومەنی نەتەوە و ژمارەیەك لە وەزیرەكان و گەورە لێپرسراوانی دەوڵەتی كوەیت، لە رێوڕەسمەكەدا مۆسیقای سرودی نیشتمانی كۆماری عیراق و دەوڵەتی كوەیت لێدرا .
‎ئەم سەردانەی سەرۆك كۆمار لەسەر بانگهێشتی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی كوەیتە لە چوار چێوەی پتەوكردنی پەیوەندیی و هاریكاریی نێوان هەردوو وڵاتی برا، سەرباری گفتوگۆكردن لەبارەی دۆسییە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و كوەیت .
‎وەفدەكەی عیراق بە سەرۆكایەتی سەرۆك بەرهەم ساڵح و ھاوڕێیەتی ھەریەك لە وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی و پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەك راوێژكار و شارەزاو پسپۆڕانی بوارە جیاجیاكانی لە خۆگرتوە.