عەبدولمەهدی خولی 45 پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغدادی كردەوە و تەئكیدیكردەوە عێراق رووە و رێگەی ڕاست هەنگاو دەنێت

السبت 10 تشرين ثاني 2018 - 15:21

عەبدولمەهدی خولی 45 پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغدادی كردەوە و تەئكیدیكردەوە عێراق رووە و رێگەی ڕاست هەنگاو دەنێت

بەغداد-ا ه ع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: عێراق پێكانی لەسەر ڕێی راستە و بەرەوپێشدەچێت.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لەمیانەی كردنەوەی خولی 45ی پێشەنگای نێدەوڵەتی بەغداد كە 700كۆمپانیا تێیدا بەشدارن و نوێنەرایەتی 17وڵات دەكەن رایگەیاند: عێراق پێكانی لەسەر ڕێی ڕاست داناوە و حكومەت نەخشەی وەبەرهێنان جێبەجێ دەكات بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی وڵات كەتیرۆر تێكیداوە.
لەو مەراسیمەدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ئامادەبوو سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: بەهەزاران كۆمپانیا و دەزگا لە عێراق چالاكبونەتەوە و پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغداد دەروازەیەكی نوێیە بۆ كاركردن لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان و سوپاسی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی كرد كە روماڵی كردنەوەی پێشەنگاكەیان كردووە.
وتیشی: شەڕەكانی پێشوو ژێر خانی ئابوری وێران كردوە و عێراق بەتەنیا ناتوانێت ئەم بارەی سەرشانی هەڵبگرێت و دەبێت هەموان هاوكاری بكەن.