وەزیری بازرگانی :عێراق سورە لەسەر ئاوەدانكردنەوە

السبت 10 تشرين ثاني 2018 - 14:34

وەزیری بازرگانی :عێراق سورە لەسەر ئاوەدانكردنەوە

بەغداد-ا ه ع
محەمەد هاشم عانی وەزیری بازرگانی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: عێراق سورە لەسەر ئاوەدانكردنەوە بۆ قۆناغی داهاتوو.
عانی لەچوارچێوەی وتارێكدا كە لە مەڕاسیمی دەستپێكردنی چالاكیەكانی پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغداد لە خولی 45 و بەبەشداری18وڵات و 20لایەنی ناوخۆیی پێشكەشی كرد ڕایگەیاند: عێراق لەقۆناغی داهاتودا سورە لەسەر ئاوەدانكردنەوە و بازاڕی ئامادەیە پێشوازی لە وەبەرهێنانی دەرەكی بكات.
وتیشی كەرتە عێراقییەكان دەستی بەهەنگاوەكانی بەرەوپێشبردن كردووە لەڕێی وزە و هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكان.