سەرۆك كۆمار سبەینێ سەردانی كوەیت دەكات لە چوارچێوەی ئەو گەشتەی بۆ وڵاتانی كەنداو دەیكات

السبت 10 تشرين ثاني 2018 - 14:31

سەرۆك كۆمار سبەینێ سەردانی كوەیت دەكات لە چوارچێوەی ئەو گەشتەی بۆ وڵاتانی كەنداو دەیكات

بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار سەردانی چەند وڵاتێك دەكات و یەكەم ووڵاتیش كە سبەینێ سەردانی دەكات وڵاتی كوێتە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە ڕایگەیاند: سەرۆك كۆمار دەست بە گەشتێك دەكات بۆ وڵاتانی كەنداو و سبەینێش وەك یەكەم وڵات لەسەر بانگهێشتی فەرمی، شێخ سەباح ئەحمەد سەباح میری كوێت، سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.
بڕیارە سەرۆك كۆماری عێراق دوای سەردانی كوێت، سەردانی وڵاتی ئیمارات بكات، پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات تاووتوێدەكرێن.