عەبدولمەهدی بەڵێنیدا بودجەی 2020 بودجەی پرۆژەكان بێت

الجمعة 09 تشرين ثاني 2018 - 16:16

عەبدولمەهدی بەڵێنیدا بودجەی 2020 بودجەی پرۆژەكان بێت

تایبەت – ا ه ع
عادل هەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بەڵێنیدا بودجەی 2020 بودجەی پرۆژەكان بێت.
لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنوس و هەنەرمەند و ئەكادیمیەكان عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند: بڕوای بە ئابوری بازاڕ هەیە و عێراقیش هیچ ئایندەیەكی نابێت ئەگەر تەنها پشت بە نەوت ببەستێت، وتیشی عێراق قەیرانی ئیداری هەیە نەك دارایی.
راشیگەیاند ئەدەب و هونەر و رۆشنبیری و شارستانی كۆمەڵگە دروستدەكەن ئەوانیش دەوڵەت دروسدەكەن پێویستیشە گرنگی بە تواناكان بدرێت و لەو بوارەشدا بەشداری بە كەرتی تایبەت دەكەین.
عەبدولمەهدی رونیشیكردەوە دەستلەكاركێشانەوە ئاخرین چەكە كە بەكاری دەهێنێت ئەگەر نەتوانێت ئەوەی كە داواكراوە جێبەجێی بكات.