وەزیری نەوت لەگەڵ شاندێكی كۆریا تاوتوێی پڕۆژەی پاڵاوگەی كەربەلا دەكات

الجمعة 09 تشرين ثاني 2018 - 16:03

وەزیری نەوت لەگەڵ شاندێكی كۆریا تاوتوێی پڕۆژەی پاڵاوگەی كەربەلا دەكات

بەغداد-ا ه ع
سامر غەزبان وەزیری نەوت ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ شاندێكی كۆمپانا كوریەكان تاوتوێی پاڵاوگەی كەربەلای كرد.
وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: لەمیانی پێشوازی كردنی لە وەفدی كۆمپانیا كوریەكان وەزیر تاوتویێ كارەكانی پاڵاوگەی كەربەلای كرد و باسیان لەكارەكانی پڕۆژەكە كردوە.
وەزیری نەوت تەئكیدی لەسەر پێویستی پەلەكردن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كردوە بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەكان بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەنی وڵات.
وتیشی پاڵاوگەی كەربەلا بەشێكی زۆری پێویستیەكانی بەرهەمە نەوتیەكانی بۆ ناوخۆ دابین دەكات.
لای خۆیانەوە شاندە كۆریەكە خواستی خۆی لە تەواوكردنی پڕۆژەكە پیشاندا.