پۆلیسی فیدراڵی دوو كەس دەستگیر دەكات كە پارچەی ئاسەواری فەرعەونیەكانیان پێبووە

الجمعة 09 تشرين ثاني 2018 - 15:58

پۆلیسی فیدراڵی دوو كەس دەستگیر دەكات كە پارچەی ئاسەواری فەرعەونیەكانیان پێبووە

بەغداد-ا ه ع
پۆلیسی فیدراڵی ئەمڕۆ هەینی دوو كەسیان دەستگیر كردووە كە پارچەی ئاسەواری فیرعەونیەكانیان لە بەغدای پایتەخت پێبووە.
فەریق رائد شاكر فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لەبەیەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: پۆلیسی فیدڕاڵی توانیویانە دوو كەس دەستگیر بكەن كە هەوڵیان دەدا چەند پارچەیەكی ئاسەواری فیرعەونی لە ناوچەی سەیدیە بفرۆشن و لەكاتی مامەڵەی فرۆشتنەكە دەستگیركراون.
وتیشی: نرخی ئەو پارچانە 5ملیۆن دۆلارە و دووكەسەكە و پارچەكانیش ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ ئەنجامدانی ڕێكارە یاسایەكان