لە ژێر چاودێری سەرۆك وەزیران سبەینێ‌ چالاكیەكانی پێشەنگای نێودەولەتی بەغدا بەبەشداری 18 وڵات و 700 كۆمپانیا دەست پێدەكات

الجمعة 09 تشرين ثاني 2018 - 15:55

لە ژێر چاودێری سەرۆك وەزیران سبەینێ‌ چالاكیەكانی پێشەنگای نێودەولەتی بەغدا بەبەشداری 18 وڵات و 700 كۆمپانیا دەست پێدەكات

بەغداد _ا ه ع
كردنەوەی چالاكیەكانی خولی 45ی پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغداد , سبەینێ‌ شەممە لەژێر چاودێری عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەست پێدەكات.
وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع )كەوتووە ڕایگەیاند: لەژێر چاودێری عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران سبەینی چالاكیەكانی خولی 45ی پێشەنگای نێودەوڵەتی بەغداد بە بەشداری 18 وڵات و زیاتر لە 700 كۆمپانیا كە نوێنەرایەتی كەرتە جیاجیاكان دەكەن دەست پێدەكات
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئاهەنگی كردنەوەی پێشەنگاكە كاتژمێر 10ی بەیانیە و بۆ 10 ڕۆژ بەردەوام دەبیت.