ئاگرەكەی (كامب فایر) لە ولایەتی كالیفورنیا ڕوبەرێكی زۆری گرتۆتەوە

الجمعة 09 تشرين ثاني 2018 - 15:19

ئاگرەكەی (كامب فایر) لە ولایەتی كالیفورنیا ڕوبەرێكی زۆری گرتۆتەوە

ئاژانسەكان – ا ه ع
دەسەڵادارانی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی بەهەزاران كەسی لە كەرتی بوتی باكوری ساكرا منتو لە ولایەتی كالیفۆرنیا لەو ئاگرە ڕزگار كرد كە لە دارستانەكان كەوتوەتەوە و ڕوبەری 18 هەزار دۆنمی گرتۆتەوە.
كوری هۆنز فەرماندەی پۆلیسی كەرتی بوتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پولیس چەند ڕاپۆرتێكی بەدەست گەیشتەوە لەسەر هەبونی قوربانی بەڵام تا ئێستا ئەو ڕاپۆرتانە پشت ڕاست نەكراوەتەوە.
وتیشی ئاگرەكە بە شێوەیەكی خێرا تەشەنەی سەندووە و هەتا ئێستاش كۆنترۆڵ نەكراوە و لە شوێنێكی چۆڵەوانیەوە بەرەو ناوچەی نیشتەجێبون هاتووە.