جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری تاوتویێ هەنگاوەكانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاكان دەكات

الخميس 08 تشرين ثاني 2018 - 16:16

جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری تاوتویێ هەنگاوەكانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاكان دەكات

بەغداد-ا ه ع
فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری و وەزیری دارایی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ دەزگای باڵای پەیوەندی نێوان پارێزگاكان هەنگاوەكانی گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدڕاڵییان بۆ پارێزگاكان كرد.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیر لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری و وەزیری دارایی بەشداری كۆبونەوەی باشتركردنی ئەدا و حوكمی تەواوكەر كرد كە هەر یەك لە تۆڕهان موفتی سەرۆكی سكرتاریەتی دەستەی باڵای ڕێكخستنی پەیوەندیەكانی نێوان پارێزگاكان و دكتۆر ماهر حماد بریكاری وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەوەكالەت و پارێزگارەكانی نەینەوا و بابل و كوت و بەغداد و كەربەلا و سەرۆكی فەرمانگە دارایەكانی پارێزگاكانی كرد.
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەكۆبونەوەكەدا باسی ئەو هەنگاوە پڕاكتیكیانە كرا كە بەدیهێنراون لە لایەن پارێزگاكان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدراڵ بۆ پارێزگاكان.