لەكەركوك سێ مۆڵگەی داعش خاپوركران و تیرۆرستێشك دەست گیر كرا

الخميس 08 تشرين ثاني 2018 - 16:05

لەكەركوك سێ مۆڵگەی داعش خاپوركران و تیرۆرستێشك دەست گیر كرا


بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكانی كەركوك ئەمڕۆ پێنجشەممە تیرۆرستێكیان دەستگیر كرد و لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا دەستیان گرت بەسەر چوار قازیفەدا و 4بۆمبی چێندراویشیان لە وادی نەفت پوچەڵكردەوە.
فەریق رائد جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: فەوجی دووەمی لیوای 20 بە پێی زانیاری هەواڵگیری تیرۆرستێكیان لە خاڵی پشكنینی حەویجە كە بەنیازبوو بچێتە كەركوك دەستگیر كردوە.
وتیشی: لیوای دووەم لە گوندی خاتونیە دەستی بەسەر چوار ئامڕازدا گرتووە كە بۆ دانانی بۆمبی چێندراو بەكار دێت هەروەها لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە گوندی قریش و دغیلە و تل عزام و بزول لە دەوروبەری وادی نەفت 3مۆڵگەی داعش خاپوركران