الخميس 08 تشرين ثاني 2018 - 14:01

سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەیەكی پێدەگات بۆ سەردانی ئیمارات
بەغداد – ا ه ع
دكتۆر بەرهەم سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان جێنشینی ئەبوزەبییەوە پێگەیشت.
نوسینگەی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە ئەحمەد حەسەن ئەلشحی باڵیۆزی شانشینی یەكگرتووی عەرەبی كە بانگهێشتنامەیەكی لە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان جێنشینی ئەبوزەبییەوە گەیاندە سەرۆك بەرھەم ساڵح بۆ سەردانی ئیمارات بە ئامانجی بیروڕاگۆڕینەوە و تاوتوێكردنی مەسەلەكانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و ناوچەكە.
سەرۆك بەرهەم ساڵح، ئاماژەیكرد بۆ ئەو ‏‎پەیوەندییە قوڵەی كە هەردوو وڵاتی برا پێكەوە دەبەستێتەوە، هاوكات پێویستی پتەوكردن و گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانەی دووپاتكردەوە بە تایبەتی لە بوارەكانی ئابوری و بازرگانیدا.
‏‎باڵیۆز ئەلشحی لای خۆیەوە خواستی دەوڵەتی ئیماراتی خستەرو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامبون و درێژەدان بە هاریكاریی كردن لەگەڵ عێراقدا لە هەموو بوارەكاندا.