حەلبوسی دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی سەرەتایی بودجە بۆ دووشەمەی داهاتوو دوادەخات

الثلاثاء 06 تشرين ثاني 2018 - 17:47

حەلبوسی دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی سەرەتایی بودجە بۆ دووشەمەی داهاتوو دوادەخات

بەغداد – ا ه ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێننەران بریاریدا بەشێوەیەكی سەرەتایی دەنگدان لەسەر قبوڵكردنی بودجە بۆ دووشەمەی داهاتوو دوابخات.
لەوبارەیەوە ئەنجومەنی نوێنەران لە دەستپێكی دانیشتنەكەیدا دەنگدیدا لەسەر ئەوەی تێبینیەكانیان لەسەر بودجە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بەمەبەستی تێپەڕاندنی لەلایەن لیژنەی هاوبەشەوە، لە كاتێكدا ئەگە گۆڕانكاری داواكراو لە بودجەكەدا نەكرێت ئەوا ئەنجومەنی نوێنەران دەیگەرێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.