سەرۆك بەرهەم ساڵح پێشوازی كرد لە باڵیۆزی مۆریتانیا

الثلاثاء 06 تشرين ثاني 2018 - 17:36

سەرۆك بەرهەم ساڵح پێشوازی كرد لە باڵیۆزی مۆریتانیا

بەغداد – ا ه ع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شێخ ولد ئەحمەد عیشە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی مۆریتانیا لە عێراق كە نامەیەكی پیرۆزبایی لە محەمەد ولد عەبدولعەزیز سەرۆكی مۆریتانیاوە گەیاندە سەرۆك كۆمار.

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەی سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند: سەرۆكی مۆریتانیا لە نوسراوەكەیدا، پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح كردووە بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركی سەرۆك كۆمار.

لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار سوپاسی سەرۆكی مۆریتانیای كرد بۆ پیرۆزبایی نامەكەی، هاوكات پەرۆشی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری مۆریتانیادا لە بوار و كەرتە جیاجیاكاندا بەو جۆرەی خزمەتی ھەردوو گەل دەكات.