وەزیری دارایی: حكومەت كار دەكات لەسەر دروستكردنی ئابورییەكی بەهێز و جێگیر

الثلاثاء 06 تشرين ثاني 2018 - 17:28

وەزیری دارایی: حكومەت كار دەكات لەسەر دروستكردنی ئابورییەكی بەهێز و جێگیر

بەغداد-ا ه ع
فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆكاروباری ئابوری و وەزیری دارایی ئەمڕۆ سێشەممە چاوی بە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێرانی و شاندی یاوەری لەبەغداد كەوت و لە دیدارێكدا باسی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد.
وەزارەتی دارایی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەكەی باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە فوئاد حسەین كرد و باسی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد.
لەو دیدارەدا هەردوولا باسی پەیوەندیە مێژوییەی كە هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەستێتەوە و تەئكیدیان لەسەر پێویستی بەرەو پێشبردنی ئەو پەیوەندیانە كردەوە بە شێوەیەك كە لەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت.
لای خۆشیەوە مەسجدی ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ساڵانە دەگاتە زیاتر لە 8 ملیار دۆلار.