وەزیری دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی كوەیت لە عێراق دەكات

الثلاثاء 06 تشرين ثاني 2018 - 16:23

وەزیری دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی كوەیت لە عێراق دەكات

بەغداد-ا ه ع
محەمەد عەلی حەكیم ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە سالم زمانان بالیۆزی كوەیت لە عێراق كرد و لەمیانەی دیدارێكدا باسیان لە پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوە چاوی بە سالم زمانان باڵیۆزی كوەیت لە عێراق كەوتووە و هەردوو لا باسیان لەپەیوەندیەكانی هەردوو وڵات كردوە و تەئكیدیان لەسەر بەرەو پێشبردنی ئەو پەیوەنیانە كردۆتەوە بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵات بكات.
لای خۆیەوە بالیۆزی كوەیت پشتیوانی عێراقی دووپاتكردەوە و داوای كرد كە لیژنەیەكی عێراقی كوەیتی پێك بهێنرێت.