پۆلیسی نەینەوا 9 تیرۆرست دەستگیر دەكات

الاثنين 05 تشرين ثاني 2018 - 18:33

پۆلیسی نەینەوا 9 تیرۆرست دەستگیر دەكات

نەینەوا-ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند: 9تیرۆرستی داعشیان لە چەپی شاری موسڵ دەستگیركردوە.
لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: فەوجی فریاكەوتنی پۆلیس دوانزە كەسەر بە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوایە، بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری و هاوكاری هاوڵاتیان توانیویانە 9تیرۆرستی داعش دەستگیر بكەن كە داواكراوبوون و بەتۆمەتی تیرۆر بڕیاری دەستگیر كردنیان هەبووە.
مەعەن وتیشی: دووان لەو تیرۆرستانە لە بەناو حسبە كاریان كردووە و ئەوانەی تر وەك چەكدار كاریان كردوە و بە پێی وتەی چەند شاهیدحاڵێك ئەو چەكدارانە تا دواساتی پڕۆسەی ڕزگاركردنی موسڵ چەكداربوون و لەدژی هێزە ئەمنیەكان شەڕیان كردوە.