سەرۆك كۆمار: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەنگی عێراقە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات

الاثنين 05 تشرين ثاني 2018 - 18:20

سەرۆك كۆمار: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەنگی عێراقە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات

بەغداد – ا ه ع
ئەمە یەكەم جار نییە بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار پشتوانی سەربەخۆیی ڕاگەیاندنی نیشتمانی و سەرپەرشتی ڕۆشنبیران بكات، یەكەم جاریش نییە تۆڕەكە ببێتە جێی ڕەزامەندی بەرپرسە باڵاكان.
هاوڵاتیانیش بەجیاوازی ئینتیمایان دوای ئەوەی هەڵمەتی چاكسازیەكان دەستی پێكرد پشتوانی تۆڕەكەیان كردوە و بۆتە جێی ڕەزامەندیان.
ئەو چاكسازیانەی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دەستی پێكراوە بۆتە هۆی ڕازیكردنی هەموو عێراقیەكان.
ئەمڕۆش بەو ستایشەی سەرۆك كۆمار سەركەوتنێكی تری تۆماركرد كاتێك وتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەنگی عێراقە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات.
بەیانی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازی لەشاندێكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بە سەرپەرشتی موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕەكە كرد.
بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەوالی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، هاتووە دەبێت پارێزگاری لەسەربەخۆیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بكرێت و كار بۆ بەرەو پێشبردنی بكرێت لە ڕووی پیشەیەوە و دەبێت باشترین و نوێترین تەكنیكی تێدا بەكاربێت و سود لە پسپۆری زیاتر وەربگرێت بەتایبەت ئەو پێشكەوتنانەی كە لەجیهاندا هەن.
تۆڕەكە بەوردی تێبینیەكانی سەرۆك كۆماری تۆمار كردوە و گوێی لێگرتووە كە هەمویان لەجێی خۆیان بوون ئەوەش مانای ئەوە دەگەێنێت كە سەرۆك كۆمار تەماشای كەناڵەكە دەكات و هەندێك ڕێنمایی دایە شاندەكە بۆ بەرەوپێشبردنی كاری میدیایی و هەروەها هەندێكیشیان تایبەت بوون بەوەی بەغداد بكەنە پایتەختی ڕۆشنبیری عەرەبی.


دوای كۆتایی هاتنی دیدارەكە موجاهد ئەبولهێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند: ڕەوشی تۆڕەكە و ئەو بەرەوپێشچونانەی كە دوای كردنەوەی هەردوو كەناڵە كوردی و توركومانیەكە و كردنەوەی ئاژانسی هەواڵ بە چوار زمان و كردنەوەی بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی ئەلكترونیمان بە سەرۆك كۆمار ڕاگەیاندوە.