لە میانی پێشوازیكردنی لە عەتوانی .. سەرۆك كۆمار داوای وەگەرخستنەوەی دەمەزراوە خزمەتگوزارییەكان دەكات

الأحد 04 تشرين ثاني 2018 - 18:09

لە میانی پێشوازیكردنی لە عەتوانی .. سەرۆك كۆمار داوای وەگەرخستنەوەی دەمەزراوە خزمەتگوزارییەكان دەكات

بەغداد – ا ه ع
‏‎ د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە عەتوان ئەلعتوانی پارێزگاری بەغداد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند، ‏‎لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار گرنگی كاركردنی پارێزگای بەغدادی بە ئاڕاستەی زیاتر خزمەتكردنی دانیشتوانی بەغدادی دووپاتكردەوە كە پێویستە ژیانێكی شایستە و سەربەرزیان بۆ دابین بكرێت.
هاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ پێویستی دووبارە بوژانەوە و بەگەرخستنەوە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكانی شاری بەغدادی پایتەخت، سەرباری ئەوەش بایەخ بدرێت بە شوێنەوارە مێژویی و كلتورییەكان و گەڕاندنەوەی روخسارە گەشەكەی پایتەخت بەو جۆرەی شایستەی مێژوە دێرینەكەیەتی.