عەمار حەكیم تەئكید لەدورخستنەوەی عێراق دەكات لەململانێی نێودەوڵەتی

الأحد 04 تشرين ثاني 2018 - 17:52

عەمار حەكیم تەئكید لەدورخستنەوەی عێراق دەكات لەململانێی نێودەوڵەتی

بەغداد - ا ه ع
عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغداد ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی كرد لە خالد عوبێدی سەرۆكی لیستی بیارقی خێر لە هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هەردوولا پێشهاتەكانی ڕەوشی ساسی عێراق و تەواوكردنی پێكهێنانی پێكهاتەی حكومەتی ئێستایان تاوتوێی كرد.
عەمار حەكیم تەئكیدی لەسەر گرنگی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان بەگەلی عێراق وپێویستی دابین كرنی هەلی كاری كرد.
وتیشی: ڕۆڵی هاوپەیمانی و چاكسازی لە پشتوانیكردنی حكومەتی داهاتوو گرنگە و تەئكیدی لە پێویستی دیدارەكان كردەوە بۆ تەواوكردنی هاوپەیمانی و كرانەوەی بەڕوی هەمواندا لەژێر ناونیشانی چاكسازی، ڕاشیگەیاند دەبێت عێراق لە ململانێی نێودەوڵەتی دوربخرێتەوە و دەبێت عێراق رۆڵی پرد لە نێوان ڕكابەرەكان ببینێت.