سەرۆكی ڕەوتی ئیسڵاح پێشوازی لە سەرۆك كۆمار دەكات

الأحد 04 تشرين ثاني 2018 - 15:50

سەرۆكی ڕەوتی ئیسڵاح پێشوازی لە سەرۆك كۆمار دەكات

بەغداد-ا ه ع
ئیبراهیم جەعفەری سەرۆی ڕەوتی چاكسازی نیشتمانی ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لە بەرهەم ساڵح ی سەرۆك كۆمار كرد
لەبەیانامەیەكیشدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە هەردوولا تاوتویێ پێشهاتەكانی گۆڕەپانی عێراق و ناوچەكە ونێودەوڵەتی كردووە. هەروەها باسیان لە چۆنیەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پشتوانی حكومەتی نوێ كردووە بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاوڵاتیان بكات.
هەردوولاش داوای چڕ كردنی هەوڵ و دانوستان وتوێژی نێوان لایەنە سیاسیەكان كردۆتەوە بو یەكخستنی ڕێزە نیشتمانیەكان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕوی ناوچەكە دەبێتەوە.