مەفرەزەیەكی داعش لە فەلوجە دەستگیر دەكرێن

السبت 03 تشرين ثاني 2018 - 15:52

مەفرەزەیەكی داعش لە فەلوجە دەستگیر دەكرێن

بەغداد-ا ه ع
مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی لە لیواكانی 50و 51بەهاوكاری هەواڵگیری فرقەی 14 مەفرەزەیەكی داعش لە قەزای فەلوجە لە ئەنبار دەستگیركران. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند: ئەو كۆمەڵە تیرۆرستیەی داعش كە دەستگیر كراون كاریان دەستكەوتنی زانیاری و بەدواداچون بووە بەتایبەت لە شەڕەكانی ئازادكرنی فەلوجەدا هەروەها لەوبەیاننامەیەدا هاتووە: دەستگیركراوەكان بەمادەی 4ی تیرۆر داواكراوبوون.