وەزارەتی دەرەوە گەیشتنی عەباس و قەیسی بۆ عێراق ڕایگەیاند

السبت 03 تشرين ثاني 2018 - 14:54

وەزارەتی دەرەوە گەیشتنی عەباس و قەیسی بۆ عێراق ڕایگەیاند

بەغداد - ا ه ع
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ شەممە گەیشتنی (عەباس و قەیسی)ڕاگەیاند.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: (عەباس و قەیس)كە دوو منداڵی عێراقین و دایك و باوكیان لە كەمپێك بەجێیان هێشتوون دوای گەڕانەوەیان ئەمڕۆ گەیشتنەوە خاكی عێراق.
هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە : هەوڵەكانی وەزارەت و باڵیوزخانەی ئەنقرە و دیمەشق و كونسوڵیەت لە ئیستەنبوڵ چڕ كرانەوە بۆ گەڕان بەدوای ئەو دوو منداڵانەدا و دوای دۆزینەوەیان كار لەسەر گواستنەوەیان كرا لە باكوری سوریا بۆ توركیا و دواتریش بۆ بەغداد بۆ ئەوەی ڕادەستی یەكێك لەخانەكانی بێسەرپەرشتان بكرێن.