لە ئەنبار 3 تیرۆریست دەستگیركران و دەستیش بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا گیرا

الجمعة 02 تشرين ثاني 2018 - 17:40

لە ئەنبار 3 تیرۆریست دەستگیركران و دەستیش بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا گیرا

بەغداد – ا ه ع
مەفەرەزەیەكی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ئەمرۆ هەینی، لە پرۆسەیەكدا لە پارێزگای ئەنبار 3 تیرۆریستی دەستگیر كرد.
لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند مەفەرەزەیەكی هەواڵگری سەربازی لە لیوای 40 فرقەی 10 لە ناوچەی ئەلبو عەساف دوو تیرۆریستی داواكراوی دەستگیر كرد.
وتیشی مەفرەزەیەكی سەر بە لیوای 39 لە فرقەی 10ش بەپێی زانیاری وردی هەڵگری لە ناوچەی ئەلبو عەساف دەستی گردت بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا.
لە ناوچەی هەرماتیش لە عامریەی فەلوجە تیرۆریستێكی تر دەستگیركرا كە لەلایەن دادگاوە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوو.