پۆلیسی فیدڕاڵی: 19 تیرۆریستی داعش لە مەخمور كوژران

الجمعة 02 تشرين ثاني 2018 - 15:54

پۆلیسی فیدڕاڵی: 19 تیرۆریستی داعش لە مەخمور كوژران

بەغداد – ا ه ع
فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەمرۆ هەینی كوژرانی 19 تیرۆریستی داعشی لە چوارچێوەی كەرتی پرۆسەكانی فیرقەی 3 لە مەخمور ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە رائید شاكر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند بەشەكانی لیوای 11 و لیوای 12 لە فیرقەی 3 و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی توانیویانە گەمارۆی تیرۆریستانی داعش بدەن و بیانكوژن لە هەڵمەتێكدا لە ناوچەی (قەرەبوتك) لە باشوری خۆرهەڵاتی مەخمور.
وتیشی هەر لەو پرۆسەیەدا دەست بەسەر 7 پارچە چەكی جۆری كلاشنكۆڤدا گیراوە.