هێزە ئەمنیەكان دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی داعش لە نزیك سامەرادا گرت

الجمعة 02 تشرين ثاني 2018 - 15:31

هێزە ئەمنیەكان دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی داعش لە نزیك سامەرادا گرت

بەغداد-ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان ئەمڕۆ هەینی دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆرستانی داعشدا گرت لە نزیك سامەرا.
عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی سامەرا دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆرستانی داعشدا لە نزیك ناوچەی سەید غەریب گرتووە كە قاپ و قاچاخ ونوێنی خەوتنی تێدابووە.
هەرلەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەكاتی ئەركی ئەو هێزانەدا دەستگیراوە بەسەر 5بۆمبی چێندراو لە هێڵی ئەلایندا و دواتر تەقێندراونەتەوە بۆمبەكانیش دەستكردی ناوخۆیی بوون و پێكهاتووە لە جلیكانی 20لیتری هەروەها هێزەكان توانیویانە 12تۆمەتبار بەپێی چەند مادەیەكی یاسایی دەستگیربكەن هەندێكیان بە مادەی تیرۆر داواكراوبوون.