بەهۆی تەقینی بۆمبێكی چێندراو و لەكاتی ئەركی خۆیدا كارمەندێكی كارەبا لە كەركوك برینداربوو

الجمعة 02 تشرين ثاني 2018 - 14:46

بەهۆی تەقینی بۆمبێكی چێندراو و لەكاتی ئەركی خۆیدا كارمەندێكی كارەبا لە كەركوك برینداربوو

بەغداد-ا ه ع
كارمەندێكی بەشی چاكسازی هێڵەكانی بەڕیوبەرایەتی تۆڕەكانی كەركوكی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی گواستنەوەی وزەی كارەبای ناوچەی باكور بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لەتەنیشت تاوەری 59لەسەر هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبا دانرابوو برینداربوو.
دكتۆر مسعب مودەرس وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی محەمەد خالد كارمەندی بەڕێوبەرایەتی كارەبا كە لەچوارچێوەی تیمی چاككردنەوەی ڕاسپێردراو بە چاككردنی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای پەستانی بەرز (شەهید عەبدوڵڵا-حەویجە)(132 ك ڤ) لە نزیك قەزای حەویجە لە كەركوك برینداربووە.